ئەو کەسانەی پێوەری ئاویان دەستناکەوێت ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی پێوەری ئاویان دەستناکەوێت دەتوانن ناویان تۆماربکەن بۆ ئەوەی غەرامە نەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “ئەو هاوڵاتییانەی ناتوانن پێوەر بکڕن بەو هۆیەی لە بازاڕدا نەماوە، دەتوانن ناویان لامان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی غەرامەیان بۆ هەژمار نەکرێت”.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانیی و گەشت و گوزار، گەر تا سبەی چوارشەممە ئەو هاوڵاتییانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە، پێوەرەکانیان نەبەستن مانگانە بڕی 80 هەزار دیناریان بۆ دێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: هەرێم داواكارییەكان جێبەجێبكات بەغداد ناتوانێت مووچە دوابخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان داواكارییەكانی عێراق جێبەجێبكرێت حكومەتی عێراق ناتوانێت مووچەی مووچەخۆران دوابخات. دارا سێكانیانی،…
Total
0
Share