هەوڵی كەمكردنەوەی تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیەكیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیان پێكهێناوە.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆ، تاڕق روبەیعی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ بڕیاریداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك كە دەستبەجێ دەستبەكارببێت و بەدواداچوون بۆ پرسی كەمكردنەوەی رسوماتی سەر هاوڵاتییان بكات.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لیژنەكە كاردەكات لە بواری دیاریكردنی تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و كەمكردنەوەی ئەو رسوماتە، بۆ ئەوەی بارگرانیی سەر هاوڵاتییان كەمببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دوا هەڵوێستی لەبارەی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمەوە راگەیاند

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەوان دەسەڵاتی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و داراییان بەرامبەر کۆمپانیاکانی (ئاسیاسێڵ، کۆرەک تیلیکۆم و زەین)…
Total
0
Share