وەزیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، پێنج كەس بە تۆمەتی تەقینەوەكەی ئامەد دەستگیركراون و دوو لە بریندارەكان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێنج كەس بە تۆمەتی تەقینەوەكەی شاری ئامەد لە باكووری كوردستان دەستگیركراون و وتیشی، “بەپێی لێكۆڵینەوەكان، پێدەچێت تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی ریمۆت كۆنترۆڵەوە بووبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوو لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی ئامەد تائێستا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.