کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر بۆ شەهیدبوونی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ ئاکام عومەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێکانی دەکات.
لە پەیامەکەی کونسوڵخانەی بەریتانیادا هاتووە، “بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزی کۆماندۆمان پێگەیشت”.
ئاماژە بەوەکراوە، ” لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی کۆچکردوو دەکەین”.