خوێندكارانی بەشی مێژووی زانكۆی سۆران لە وانەیەكی مەیدانی و بەرنامەیەكی دیكۆمێنتاریدا لە ئەشكەوتی شانەدەر چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا.
بەشی مێژوو بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران و لە چوارچێوەی خوێندنی پراكتیكی و چالاكی مەیدانی وەك پێداویستی خوێندنی بابەتی (مێژووی كۆنی كوردستان) و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران گەشتێكی زانستی بۆ ئەشكەوتی شانەدەر بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم ڕێكخرا.
دواتر سمینارێك لە لایەن خوێندكاران (نجوا حەسەن محەمەد) بەناونیشانی، مێژوو و گرنگی ئەشكەوتی شانەدەر پێشكەشكرا و دواتر عەبدولوەهاب سۆران بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران چەندین زانیاری گرنگ و نوێی لە بارەی ئەشكەوتی شانەدەر و مرۆڤی نیاندەرتاڵ و ھۆمۆ ساپێنس و دۆزراوە نوێیەكان لە كۆتا كنە و پشكنینەكان خستەڕوو.
ئاماژە بۆ ئەوەش كرا، لە ئەنجامی كنە و پشكنینەكانی تیمێكی بەریتانیدا دەركەوتووە لەو ئەشكەوتەدا مرۆڤ ئاگری ب