دوو تۆمەتبار کە ئامێری دۆزینەوەی شوێنەواریان ساغکردووەتەوە دەستگیرکران

لە راپەڕین دوو کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی ئەوەی ئامێری ئامێری دۆزینەوەی شوێنەواریان لە بازاڕدا ساغکردووەتەوە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، “هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر پاش بەدەستهێنانی زانیاری، دوو کەسیان دەستگیرکرد کە هەستاون بە ساغ کردنەوەی ئامێری دۆزینەوەی شوێنەوار لە بازاڕدا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر دوو ئامێردا و دوای لێکۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی پاراستنی شوێنەوار هەردوو تۆمەتبارەکە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە”. نەژاد…
Total
0
Share