ئەو تۆمەتبارەی قاسەی مزگەوتەکانی دەشکاند دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە قسەی مزگەوتەکانی شارەکەی دەشکاند و پارەکەی دەدزی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی، ن، م) بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی مزگەوتەکان لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر دەستگیر کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەیدا کە چەندین جار قاسەی مزگەوتەکانی شکاندووە و پارەکانی بردووە”.

ئاشکراشی کرد، “تۆمەتبارەکە بە بڕیاری بەڕێز داوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

سیستانی چی بە نێردەی یوئێن وتووە؟

بابەتی دواتر

حکومەت ئاسانکاری بۆ دانەوەی قەرزەکانی کارەبا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share