400 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی كار رەخساندنی 400 هەزار هەلی كاری راگەیاند و وەزیر دەڵێت، “دادەمەزرێندرێن”.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق ئاشكرایكرد، لە یاسای نوێی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیدا 400 هەزار هەلی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێندرێن.

وتیشی، بە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای نوێی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، دەتوانن گەنجان بخەنەسەر كار و رێژەی هەژاری كەمدەكەنەوە و رێكارێكی نوێ دەگرنەبەر كە خزمەتی توێژی هەژاران بكات.

بەپێی وتەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، لیژنە لە هەردوو وەزارەتی كار و پلاندانان پێكدەهێنن بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی كەمدەرامەتان و رێكخستنی كاروباری كرێكارانی ناوخۆ و بیانی و دەستەبەركردنی هەلی كار بۆ بێكاران.

بابەتی پێشتر

گوندێك بۆ 210ـیەمین جار خاپووركرا

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هەواڵی ئاگرگرتنی کافتریای زانکۆی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share