گردبوونەوەی ناڕەزایی لە كەركوك ئەنجامدرا

شاری كەركوك

دژی دواخستنی بڕیاری دامەزراندنیان، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە كەركوك ئەوانەی لە كۆمپانیای نەوتی باكوور راهێنانیان وەرگرتووە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئەوان كە ژمارەیان 450 راهێنراوە، بەر لە چوار ساڵ بە ئامانجی دامەزراندن بۆ ماوەی شەش مانگ لە كۆمپانیای نەوتی باكوور راهێنانیان پێكراوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، بە وتەی خۆیان لەبارەی دامەزراندنیانەوە دەستی دەستییان پێدەكرێت.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێی راگەیاندین، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لەو راهێنراوانە لە بەردەم پارێزگای شارەكە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئامادەبووانی گردبوونەوەكە داوایاندەكرد، بەڵێنی دامەزراندنیان جێبەجێ بكرێت.

بابەتی پێشتر

داواکاری گشتیی ئێران: پۆلیسی رەوشت هەڵوەشێنراوەتەوە

بابەتی دواتر

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی پێشوو دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گەشتی عەمرە كەمكرایەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەنێت، نرخی گەشتی عەمرە كەمكراوەتەوە و جەختیشدەكاتەوە، گرێبەست لەگەڵ 150 كۆمپانیا…
Total
0
Share