بێگەرد تاڵەبانی: بەڵێنەكەمان بەجێهێنا و دڵخۆشم هەناری هەڵەبجە هەناردە دەكەین

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “هەر لە سەرەتای كابینەی نۆیەمدا بەڵێنماندا كار لەسەر هەناردەكردنی هەناری هەڵەبجە بكەین و بەڵێنەكەمان بەجێهێنا و دڵخۆشم رۆژ بە رۆژ بەرهەم و دەرئەنجامی كارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ سەرپێدەخەین”.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، “دەمانەوێت هەناری هەڵەبجە وەكو براندێكی كوردی بەناوبانگ هەناردەی دەرەوە بكەین كە بە ئاراستەی هەنگاوی كردەیی و ستراتیژی برەودان بە كەرتی كشتوكاڵی خۆماڵی”.

دەشڵێت، “بەڵێنەكەمان بەجێهێنا و دڵخۆشم كە رۆژ بە رۆژ بەرهەم و دەرئەنجامی كارەكانی وەزارەتمان سەرپێدەخەین و بەردەوام دەبین تا ئەو كاتەی كشتوكاڵ دەبێتە سەرچاوەیەكی سەرەكی ژێرخانی ئابوری و داهاتی حكومەت و كەرتی تایبەتیش”.

بابەتی پێشتر

600 ملیۆن مەتر سێجا باراناو رژاوەتە رووبار و دەریاچەكانەوە

بابەتی دواتر

25 پەرلەمانتار داوای بە تاواندانانی هاوڕەگەزخوازی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق تاکو پێداچونەوەیان…
Total
0
Share