محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ رێکەوتن لەبارەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان بە تایبەت یاسای نەوت و گاز لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.
بە پێی نوسراوێک کە واژۆی ئیحسان یاسین عەوادی بەڕێوەبەری نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی پێوەی بڕیاردراوە، بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ رێکەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستوری عێراقی بە تایبەت کێشەی نەوت و غاز.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، لیژنەکە لەلایەن محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیرانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، کر ئەرکی گفتوگۆکردنە لەگەڵ وەفدی هەرێم لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستووری عێراق و بەرنامەی کاری حکومەتەکەی سودانی.