دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ: بۆ گەشتی ئێران تەنها پاسپۆرتەکەت بەسە

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بڕیاری داوا نەکردنی کارتی ڤاکسین کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ لەمەوبەدوا گەشتیاران تەنها بە بوونیب پاسپۆرت دەتوانن گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، “لە سەر بڕیاری وەزارەتی تەندروستی دوا بەدوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی رەوشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید -19) لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهاندا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کە داوانەکردنی بڕوانامەی (کارتی ڤاکسین) لەگەشتیارانی ( ناوخۆ و بیانی ) هاتوو بۆ یان دەرچوو لەهەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە چووتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “لە ئەمڕۆوە پێویست بە کارتی ڤاکسین یان بڕوانامەی پشکنینی کورونا ناکات و داوا لە گەشتیاران ناکرێت”.

باسی لەوەش کردووە، ” گەشتیاران و شۆفێران تەنها بە پاسپۆرت دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن پێویست بە فیزای وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ناکات”.

بابەتی پێشتر

گۆڵپارێزی پۆڵەندا (100) یورۆی بە مێسی دۆڕاند و پارەکەشی نەدا

بابەتی دواتر

لویس ئێنریکی: با بەڕازیل بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارەكەی خوێندنگەیەكی هەولێر دەكەین

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی رەمەزان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارێكی خوێندنگەیەكی ئەهلی لە…
Total
0
Share