بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سودانی: دەبێت رێز لە رێككەوتنە سیاسییەكانی نێوان كورد و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان بگیرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لە پێناو سەرخستنی بەرنامەی حكومەت كە خۆی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، چەسپاندنی یاسا و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداریدا دەبینێتەوە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە جێبەجێكردنی ئەو خاڵە نیشتمانییانە كردەوە كە لە بەرنامەی حكومەتدا جێگیركراون و رایگەیاند، دەبێت رێز لەو رێككەوتنە سیاسییانەی نێوان كورد و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بگیرێت و دەستوور بكرێتە بنەمای چارەسەركردنی ریشەییانەی كێشەكان و هاوبەشیی راستەقینە پەیڕەوبكرێت، ئەمەش فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و كۆمەڵایەتییە لە وڵاتدا.

لەبارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و گۆڕانكاری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا سەرۆك بافڵ وتی، “ئەركی حكومەتی نوێیە بە شێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە خزمەتی هەمووان بكات، ناكۆكییە سیاسییەكان تێكەڵی حوكمڕانی و مافەكانی هاوڵاتییان نەكرێت بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانتان دەبێت”.

پرسی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوورەكان تەوەرێكی تری گفتۆگۆكان بوو لەو بارەیەوە بڕیاری پێویست دران.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مباپێ فه‌ره‌نسای گه‌یانده‌ قۆناغی (16)ی مۆندیال

بابەتی دواتر

عەلی فرێجی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share