سودانی دەگاتە كوەیت

بڕیارە سبەینێ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی كوەیت بكات و پرسی وزە و ئاڵوگۆڕە بازرگانی و ئابورییەكان ئامانجی سەردانەكەی دەبێت.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی كوەیت دەكات و چاویدەكەوێت بە شێخ نەواف ئەحمەد جابر سوباح ئەمیری كوەیت و بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئامانجی سەردانەكە پرسی وزە و ئاڵوگۆڕە بازرگانی و ئابورییەكانی نێوان هەردوولایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەكی شۆكئامێز.. پیاوێكی عێراقی منداڵەكەی وەك ئامانج لە نیشانشكێنیدا بەكارهێنا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق پیاوێكیان دەستگیركرد، كە بەشێوەیەكی شۆكئامێز و سەركێشانە منداڵەكەی بەكارهێناوە لە تاقیكردنەوەی تواناكانی خۆی لە نیشانشكێنیدا.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتەوە زانیاری بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات

بڕیارە سبەی شاندێكی باڵای “چێوەی هەماهەنگی” بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكاندا گفتوگۆبكەن…
Total
0
Share