ئێران.. كاربەدەستێك بە كاریگەریی چەكی كیمیایی و كۆرۆنا مرد

فەرماندەیەكی باڵای سەربازیی ئێران كە بەركەوتەی چەكی كیمیایی بوو، بە پەتای كۆرۆنا مرد.

ئاژانسی هەواڵی “فارس” بڵاویكردەوە، لیوا- عەبدلڕەسول ئەستوار مەحمود ئابادی، دوێنێ شەممە 5ی كانونی یەكەم بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئاژانسەكە، ئابادی پێشتر نەخۆشی و گرفتی لە سییەكانیدا هەبووە، چونكە لە سەروبەندی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران دا، بەر هێرشی چەكی كیمیایی سوپای عێراق كەوتبوو، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كە سییەكانی بەرگەی پەتای كۆرۆنا نەگرن و گیان لەدەستبدات.

ئاژانسی هەواڵی “فارس” ڕایگەیاندووە كە ئەو فەرماندە سەربازییە “شانبەشانی” قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و حسێن هەمەدانی جێگری كە ساڵی 2015 لە سوریا كوژرا، كاریكردووە.

ئابادى یەكێك بووە لە فەرماندە دیارەكانی سوپای پاسداران و دامەزرێنەری هێزی “سابرین” بووە كە یەكەی هێزی تایبەتی سەر بە سوپای پاسدارانە.

بابەتی پێشتر

گەورە كاربەدەستێكی تەندروستیی جیهان: ڤاكسین كۆرۆنا لەناونابات

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەرێم: هێزە ئەمنییەكان دەستكراوە كراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share