روونكردنەوە لەبارەی پێدانی دوو بەرمیل نەوت بە هاوڵاتییان دەدرێت

قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پێدانی یەك بەرمیل نەوت بە هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن بڕیاری لێدراوە و دەشڵێت، “نووسراومان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە كە یەك بەرمیل نەوتی دیكە بۆ هاوڵاتییانی سنووری قەزاكە دابینبكرێت بەو پێیەی پێنجوێن ساردترین ناوچەی هەرێمی كوردستانە”.

زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا پێدانی یەك بەرمیل نەوت بە هاوڵاتییانی سنووری قەزای پێنجوێن بڕیاری لەسەر دراوە كە بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار بدرێتە هاوڵاتییان و هەوڵدەدەین هاوڵاتییانی سنووری قەزاكە، یەك بەرمیل نەوتی دیكەش وەربگرن بەو پێیەی پێنجوێن ساردترین ناوچەیە لە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نووسراومان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە كە داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بكەن و یەك بەرمیل نەوتی دیكە بۆ هاوڵاتییانی پێنجوێن دابینبكرێت و بۆ ئەو پرسەش دەبێت سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی بدات.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: تەندروستیی بریندارانی ڕووداوەكەی سلێمانی جێگیرە

بابەتی دواتر

كچە رۆژنامەنووسێك دوو مانگە لە زینداندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەرجەم ئەو بانکانەی مووچەیان تێدا دابەشدەکرێت تیمەکانمان ئامادەییان دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەرجەم بانکەکان کەمووچەی تێدا دابەش دەکرێت تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی  ئامادەییان دەبێت.…
Total
0
Share