ئازاد محەمەد ئەمین: ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە مەترسیدارن

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە بەشێكیان مەترسیدارن، هاوكات هۆشداریش دەداتە هاوڵاتییان و جەختدەكاتەوە لە وەزارەتی ناوخۆ پێشتر چەند ڕێنماییەك بۆ شێوازی بەكارهێنانی سیستمی غاز دەركراوە و پێویستدەكات ڕێنمایی نوێ دەربكرێت و ئێمەش دەتوانین ڕێنمایی نوێ دەربكەین و پارێزگار جێبەجێیدەكات.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوای ئەو ڕووداوەی شاری سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێكە بە دواداچوون دەكەین و حاڵەتێكی مەترسیدار بەدیدەكرێت ئەویش ئەو تانكەرانەیە كە تانكیی غازی ماڵان بۆ سیستمی شۆفاژ لە ماڵان پڕدەكەنەوە كە بەشێكیان 20 تۆن غازیان هەڵگرتووە و هیچ چاودێرییەك ناكرێن و كوالێتیی غازەكەش پشكنینی بۆ ناكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند ڕێنماییەكی نوێی بۆ سیستمی غازی نانەواخانە، سەموونخانە، ڕێستۆرانت و سیتییەكان دەركردووە و پێویستدەكات ڕێنمایی نوێ دەربكات كە ماڵانیش پێوەی پابەندبن و ئەگەر نا ئێمە وەكو ئەنجومەنی پارێزگا دەسەڵاتی دەركردنی ڕێنماییمان هەیە و پارێزگار جێبەجێیبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسی هەرێم وادەی بارانبارینی ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزەزانی هه‌رێم ئاشكرایدەكات، به‌پێی پێشبینیه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین به‌شێك له ‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پلەكانی…
Total
0
Share