حكومەتی هەرێم: چەك بە قاچاخ نەنێردراوەتە ئێران

حكومەتی هەرێم ڕەتیدەكاتەوە كە لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە چەك بە قاچاخ نێردرابێتە كۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “چەند ماڵپەڕێكی هەواڵی ئێران، هەواڵێكیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، كە ئێستا هیچ پۆستێكی حكومی و فەرمی لە ئەمریكا نییە بڵاوكردووەتەوە كە گوایە چەك لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخ نێردرابێتە كۆماری ئیسلامیی ئێران”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێبنەمایە ڕەتدەكەینەوە كە چەندینجارە دووبارەدەكرێتەوە بە هیچ شێوەیەك ڕێگەمان نەداوە و ڕێگەش نادەین ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە تێكبدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستیەوە” .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: بەنداوی دێوانە سەرڕێژبوو و لێی دووربکەونەوە

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان پاش سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە، چەند رێنماییەکای بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە. قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share