عومرەکارێکی کورد لە سعودییە گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ ژنە عومرەکارێکی خەڵکی قەزای پیرمام لە عەرەبستانی سعودییە کۆچیدواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومرەکاری کورد بە ناوی سینەم ئیسماعیل فەتاح لە عەرەبستانی سعودییە کۆچیدواییکرد”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەو عومرەکارە تەمەنی 68 ساڵە و دانیشتووی قەزای پیرمامە و ماوەی چەند رۆژێکە بە مەبەستی ئەنجامدانی سونەتی عومرە سەردانیی عەرەبستانی سعودییەی کردووە”.

ئاشکراشی کردووە، “دوێنی ئەو عومرەکارە بە هۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ رەوانەی نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ کراوە لە شاری مەککە و هەموو رێککارە تەندروستییەکانی بۆ ئەنجامدراوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککەی نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گۆڕستانی مەککە بە خاکبسپێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: بەهۆی تەموژمژەوە فڕۆکەخانە داخراوە

بەهۆی تەمومژەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،…
Total
0
Share