لەڕێی پڕۆژەیەكەوە ناوەندەكانی خوێندنی باڵا بە پێداویستییەكانی كەرتی تایبەت دەبەسترێنەوە

وەزیرى خوێندنى باڵا رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەشێوازێکی فەرمی دەستپێکردنى پڕۆژەی بۆردی راوێژکاریی خوێندنى باڵا و کەرتى تایبەت و پیشەسازی رادەگەیەنن، کە لەڕێگەیەوە ناوەندەکانى خوێندنى باڵا و زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بە پێداویستییەکانى کەرتى تایبەت دەبەسترێنەوە.

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، گرنگترین خاڵى ئەجێنداى ریفۆرمی خوێندی باڵا لە هەرێمی کوردستان بریتیە لە ئاوڕدانەوەی جدی لە خوێندنى تەکنیکی و پیشەیی و بەستنەوەی زیاتری بە پێداویستییەکانى بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنى ئابوری وڵات.

وتیشی، “هیوامان وایە پێکەوە بتوانین لەڕێگای توندوتۆڵکردنى پەیوەندی لەگەڵ سێکتەرە جیاجیاکانى کەرتى تایبەت و بزنس و پیشەسازی، گۆڕانکاری ریشەیی لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیى لە هەرێمی کوردستان بکەین”.

وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆتایی ئەم مانگە بەشێوازێکی فەرمی دەستپێکردنى پڕۆژەی بۆردی راوێژکاریی خوێندنى باڵا و کەرتى تایبەت و پیشەسازی رادەگەیەنن، کە لەڕێگەی ئەم پرۆژەیە ناوەندەکانى خوێندنى باڵا و زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان دەبەسترێنەوە بە پێداویستییەکانى کەرتى تایبەت.

ئەوەشی وت، “هەوڵدەدەین لە رێگەی ئەم بۆردە بەشێوازێکی زانستى رووپێوی بەردەوامی پێداویستییەکانى بازاڕی کاربکەین و پەرە بەو پرۆگرامانەی خوێندن بدەین، بەو ئامانجەى بتوانین پێویستمان بە دەستى کاری دەرەکی نەبێت”.

ئەو وتانە ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیانەی ئاهەنگى دەیەمین خولى دەرچووانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک-دا بوو.

وەزیری خوێندنی باڵا وێڕای پیرۆزبایی لە دەرچووان، رایگەیاند، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لەماوەی رابردوودا گەشەکردن و بەرەوپێشچوونى بەرچاوی بەخۆوە دیوە.

دواتریش لەلایەن سەرۆکى زانکۆ و راگرى کۆلێژ و پەیمانگەکان، بڕوانامەى دەرچوون بە دەرچوانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک بەخشرا.

بابەتی پێشتر

برینی قوڵی لە جەستەی سلێمانیدا دروستکردووە و وەک مۆتەکە قوڕگی گرتووە و هەناسەی لێبڕیووە

بابەتی دواتر

محەمەد ئایدن منداڵترین فێڵبازی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share