سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەكات

بڕیارە پاش كەمێكی دیكە لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لە هەولێر چەند كۆبوونەوەیەك رێكبخات.

سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمڕۆی سەرۆك كۆمار دەبێتە یەكەمین سەردانی بۆ هەولێر لە دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا.

بەپێی زانیارییەكان، لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و حزبیدا كۆدەبێتەوە و دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێدەكەن، ئەمەش دوای كۆبوونەوەكەی دوێنێی سەرۆك كۆمار دێت كە لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و كابینەی حكومەتەكەی كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: دادگای فیدراڵیی عێراق هیچ پرسیارێكی لەبارەی د. یوسفەوە ئاراستە نەكردووم

د. رێواز فایەق سەرۆكی‌ خولی‌ پێنجەمی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت،”لە ‌ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، جگە لە…
Total
0
Share