سلێمانی.. دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە تەقەیان لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداریان کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو دوو تۆمەتبارە لە 26/10 تەقەیان لە هاوڵاتییەک کردووە و هەڵاتوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هەردوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە  بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

تۆمەتبارەکان ناویان د ، س ، ج لەدایكبووی 2003 و س ، أ ، م لەدایكبووی 2005ن، ئێستا بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

دەربارەی خواردنەوەی قاوە هۆشداری بە ژنان دەدرێت

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ داوای یاریزانێکی بەرشلۆنەی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی مەولودەوە: پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە بكەینە بنەمای كاركردن

سەرۆكی یەكێتی هیوادەخوازێت پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پەیامبەری ئیسلام بكرێتە بنەمای كاركردن. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share