قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر هەزار و 200 لەیزەردا کە لە قەڵەم و یارییە منداڵانەکاندا بوون و لەسەر داواکاریی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بووە.
لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی نووسراوێکی ئاراستەکردوون بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی یارییە لەیزەرییەکان.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، “له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی تیمه‌كانتان ئاگاداربكه‌نه‌وه كه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و لێزه‌رانه‌دا بگرن کە له‌ناو مه‌دالیا و قه‌ڵه‌م و یارییه منداڵه‌كاندان”.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره لەیزه‌رانه ئاراسته‌ی چاو بكرێن، ده‌بێته‌هۆی سووتاندنی سه‌نته‌ری بینیین و هه‌ندێک كاتیش ده‌بیته‌هۆی له‌ده‌ستدانی بینین.
دکتۆر باوان عه‌بدولڕه‌حمان له لیژنه‌ی باڵای قائیقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرایكرد، بۆ جێبه‌جێكردنی نووسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی، له هه‌ڵمه‌تی ئه‌مڕۆی لیژنه هاوبه‌شه‌كاندا بۆ دوكان و بازاڕ و ئه‌و شوێنانه‌ی لەیزه‌ره‌كان ده‌فرۆشن، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له هه‌زار و (200) لەیزه‌ری جۆراوجۆردا گرتووه و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.