لەبارەی دۆخی یەمەن و لوبنانەوە هۆشداری دەدرێت

ئەمیندارێتیی گشتیی کۆمکاری عەرەبی داوایەکی بەپەلە بۆ هاوکاریکردنی هەریەکە لە لوبنان و یەمەن رادەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەمیندارێتیی گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەین لە بارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە لوبنان و یەمەن بە تایبەت کە ئامارەکانی تووشبوون و مردن پێی لەبەرزبوونەوەدایە”.

داواشی کردووە، ” دەوڵەتانی ئەندام و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوەکان دەست بە جوڵەی بەپەلە بکنە بۆ گەیاندنی هاوکارییە تەندروستییەکان بەو دوو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە”.

هاوکات خودی ئەحمەد ئەبو غەیت دامەزراوەکانی سەر بە رێکخراوەکانی راسپاردووە رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی هەردوو وڵات.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەریەکە لە یەمەن و لوبنان، بە دۆخێکی ئابووری سەختدا تێدەپەڕن و لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پەتای کۆلێرایان تێدا بڵاوبووەتەوە کە بەهۆی ئەو قەیرانانەی لە وڵاتەکاندا هەن توانای بەرەنگاربوونەوەیان نییە.

 

بابەتی پێشتر

گەنجێکی ژاپۆنی واز لە مرۆڤبوون دەهێنێت و خۆی دەكات بە سەگ

بابەتی دواتر

25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بۆ پڕۆژەی بچووك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share