بەهۆی هاوسەرگیریكردن لەگەڵ ژنێكی سوری گولـلەیەكی نا بە سەری هاوسەرەكەیەوە

ژنێك تەقەی لە هاوسەرەكەی كرد و كوشتی، هۆكارەكەی هاوسەرگیریكردنی پیاوەكەیە لەگەڵ ژنێكی سوریدا.

رووداوەكە لە پارێزگای نەجەف روویداوە، بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی پارێزگاكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ژنێك تەقەی لە هاوسەرەكەی كردووە و گولـلەیەكی بە سەریەوە ناوە.

پۆلیسی پارێزگای نەجەف دەڵێت، “پیاوەكە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە و هۆكاری تاوانەكەش هاوسەرگیریكردنی پیاوەكەیە لەگەڵ ژنێكی دیكەدا كە بە رەگەز سورییە”.

چەند رۆژێك پێش ئێستا و لە هەمان پارێزگا، ژنێك هاوسەرەكەی خۆی بە چەقۆ كوشت و لە دانپێدانانی كاتی لێكۆڵینەوەدا، هۆكارەكەی گەڕاندبووەوە بۆ كێشەی خێزانی.

بابەتی پێشتر

وەزیری بازرگانی بۆ ئێستا: پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكەین

بابەتی دواتر

یونسكۆ: ژمارەیەك رووباری گەورەی بەستوو بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە دیارنامێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق: بەنزین هەناردەی وڵاتان دەكەین

بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، نزیكبووینەتەوە لەوەی بەنزین هەناردەی وڵاتان بكەین. ئیحسان موسا غانم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمەكانی…
Total
0
Share