خالید شوانی: كار لەسەر گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەكەین

وەزیری دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كار لەسەر گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەكەین و جەختیشدەكاتەوە هەر فەرمانبەرێك لە وەزارەت كەمتەرخەم بێت بەبێ دوودڵی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كاردەكەین بۆ دابەشكردنی دەسەڵاتەكان و هەوڵدەدەین وەزارەتی داد كە یەكێكە لە گرنگترین وەزارەتەكانی كابینەی حكومەتی عێراق بخرێتە خزمەتی هاوڵاتییان و لەگەڵ ئەوەشدا دەستكەوتەكانی كابینەی پێشوو تەواوبكەین.

وەزیری دادی عێراق جەختیكردەوە، كار لەسەر گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەكەین و ئەم حكومەتە دەكەینە حكومەتێكی خزمەتگوزار و دەبێت باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاوڵاتییان بكات و هەر فەرمانبەر و بەرپرسێكی وەزارەتیش كەمتەرخەم بێت بەبێ دوودڵی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share