پیاوێكی نەناسراو بە مۆلۆتۆڤ هێرشیكردەسەر بنكەیەكی كۆچبەرانی بەریتانیا و دواتر خۆیكوشت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، پیاوێك لە شاری دۆڤەری بەریتانیا، بە چەند مۆلۆتۆڤێك هێرشیكردووەتەسەر ناوەندی كۆچبەران بەبێ ئەوەی زانیاریی لەبارەی زیانەكانی هێرشەكەوە ئاشكرابكات.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوای هێرشەكە راستەوخۆ پیاوەكە خۆیكوشتووە و پۆلیسی بەریتانیا و دەسەڵاتدارانی شاری دۆڤەر، هیچ زانیاری و وردەكارییەكیان لەبارەی ناسنامەی هێرشبەرەكە و پاڵنەری هێرشەكەوە ئاشكرانەكردووە.