هەرێم كەمال ئاغا: خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد و فوئاد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە كاندیدكراون

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو وەزارەتانەی بەر كورد دەكەون و كاندیدەكانیان یەكلاكراونەتەوە وەزارەتەكانی داد و دەرەوەی عێراقە كە هەریەك لە خالید شوانی و فوئاد حسێن كاندیدن.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگدان بۆ متمانەدان بەكابینەكەی محەمەد شیاع سودانی دەستپێدەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ وەزارەتی داد، خالید شوانی كاندیدە و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش فوئاد حسێن كاندید كراوە و ئەوەی باسدەكرێت سەبارەت بە وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و ژینگە پێناچێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بۆ كورد یەكلابكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

ھەموو ئەوانەی ئێستا ڕوودەدەن دەرئەنجامی ویستێكی تاكڕەوییە

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە كابینەی حكومەت دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share