دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شارێكی هەرێم دەستگیركران

هێزەكانی ئاسایش دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد و دەستیانگرت بەسەر هەشت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و چەندین كەرەستەی دیكەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگیی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەزای حاجیاوای سەر بە ئاسایشی راپەڕین، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان بە ناوەکانی (ٳ، ئ، ح) و (س، ئ، ح) لە حاجیاوا دەستگیرکردووە.

ئاشكرایكرد، “لە هەمان کاتدا دەستگیرا بەسەر هەشت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا لە جۆری کریستاڵ و چەند جۆرێکی تر و بڕێکی زۆر کەلوپەلی جۆراوجۆر، وەکو چەک و پارە لە جۆری دۆلار و دینار و کرۆن و پاوەند و چەندین کەلوپەلی تری تایبەت بە ماددەی هۆشبەر”.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، “تۆمەتباران بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتاران داوادەکەن نرخی دۆلار وەک پێشتری لێبکرێتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك بۆ سەرمایەداران: ئامێرێکی مامۆگرافی بکڕن لە دروستکردنی مزگەوت خێرترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share