یۆنان بە ناچاری بە ئاوەكەدا گەڕاندنیەوە و توركیا ڕزگاری كردن

پاش ئەوەی یۆنان بەناچاری بە ڕێگا ئاوییەكاندا ژمارەیەك پەنابەری نایاسایی گەڕاندەوە بۆ توركیا، كەوتنە مەترسییەوە و تیمێكی ئێشكگری كەناراوەكانی سەربە توركیا ڕزگاری كردن.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەمڕۆ شەممە 5ی كانونی یەكەم، تیمە ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا لە ئیزمیر ئاگاداركرایەوە لەوەی فریای بەلەمێك بكەوێت كە پەنابەری نایاسایی تێدابووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەلەمەكە 29 كەسی تێدابووە، كە یۆنان ناچاری كردوون چۆن ڕۆشتوونەتە وڵاتەكەی ئاوا بگەڕینەوە توركیا و بەهەمان بەلەمی قاچاخ گەڕاندوونیەتییەوە.

دواتر سەرجەم پەنابەرەكان برانە بنكەی دیپۆرتكردنەوە لە وڵاتی توركیا، بۆ ئەوەی ڕێكارە یاساییەكان تەواو بكەن و بگەڕێندرێنەوە وڵاتی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share