لە دوای هەڵگرتنی ڤیزا مەرجەکانی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران راگەیەندرا

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بێ ڤیزا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە کۆمەڵێک مەرج و رێنماییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “لە ئەمڕۆوە  سەرجەم  گەشتیاران و شۆفێران دەتوانن بەبێ فیزە گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران لە دەروازەکەمانەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەین کە پێویستە و مەرجە کارتی پلاستیکی وەرگرتنی هەردوو ژەمە ڤاکسینی کورۆنا یان پشکنینی (PCR)ی پێبێت کە لە نەخۆشخانەیەکی باوەڕپێکراو ئەنجامی دابێت بەبێ کارتی ڤاکسین یان پشکنین ناتوانێت گەشت بکات”.

 

بابەتی پێشتر

وڵاتێک لە داننان بە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل پاشگەز بووەوە

بابەتی دواتر

نەوت و کانزاکانی سلێمانی کاتی دابەشکردنی نەوتی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share