لە سلێمانی ورچ پەلاماری منداڵێکی دا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێک لە ورچەکانی چاڤیلاند پەلاماری منداڵێکی دا و برینداری کردووە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخچەی ئاژەڵانی چاڤیلاند ورچێک پەلاماری دەستی منداڵێکیداوە و برینداری کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “منداڵەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە چارەسەری سەرەتایی بۆکراوە”.

ئاشکراشیکرد، “تەندروستی منداڵەکە جێگیر نییە، پێویستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت”.

 

بابەتی پێشتر

نێیمار گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

چین-یش هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا رادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share