بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگدا هەزار و 117 کەس سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵیان کردووە و لەو ژمارەیەش 564 کەسیان داخڵکراون
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕێكەوتی (1 بۆ30 ی ئەیلوولی 2022) هەزار و 117 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لە شاری سلێمانی و 564 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵكراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 351 بوژانەوەی دڵ ئەنجامدراون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەو ماوەیەدا 45 نەشتەرگەری دڵ و 352 قەستەرە و 158 باڵۆن و10 پەیس مەیكەر لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە و هەروەها 280 پشكنینی سیتی سكان و243 ئیكۆ و262هێڵكاری دڵ ئەنجامدراوە”.