سبەی ناوچەی سەوز و پرد و رێگاكان لە بەغداد دادەخرێن؟

هێزەكان لە ناوچەكانی دەوروبەری ناوچەی سەوز بڵاوەپێكراون

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەمشەوەوە دەستیان بە رێوشوێنەكانی پاراستنی ناوچەی سەوز و ناوچەكانی دەوروبەری كردووە، بەمەبەستی ڕێگری لە خۆپیشاندەران لەمیانەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

بەپێی میدیا عێراقییەكان ئەمشەو پردی كۆماری لە ناوەڕاستی بەغداد داخرا، سەرەڕای بڵاوبوونەوەیەكی بەرفراوانی هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی دەوروبەری ناوچەی سەوز.

هەر بەپێی میدیاكان چاوەڕوان دەكرێت، پردی سنك و گۆڕەپانی تەحریر-یش دابخرێن بۆ ڕێگری لە گەیشتنی هەر خۆپیشاندانێك بۆ باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران هاوكات لەگەڵ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كە بڕیارە سبەی ئەنجامبدرێت.

پێشتر سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران سبەی پێنجشەممەی وەك وادەی فەرمیی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریكرد پاش ئەو داخرانە سیاسییەی زیاتر لە ساڵێكی خایاند لەدوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە.

بابەتی پێشتر

جەلال شێخ ناجی رێوشوێنەكانی رێگری لە قاچاخچێتی تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی نەوتی سپی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share