پۆلیسی سلێمانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاویكردووەتەوە و تێیدا داوادەكات هەر كەسێك زانیاری لەسەر ئەو داواكراوە هەیە هاوكاریی هێزە ئەمنییەكان بكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەم تۆمەتبارەی لە گرتەڤیدیۆیەكەدا دەركەوتووە، داواكراوە بە بڕیاڕی دادوەر و بەپێی ماددەی 31 /405 لە یاسای سزادان، تۆمەتبار هەڵاتووە بۆ شوێنێكی نادیار.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لەھاوڵاتییان دەكەین هاوكارمان بن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی و لە كاتی بوونی هەر زانیارییەك لەسەر تۆمەتباری هەڵاتوو. پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:

0533193148

0533194011

بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە 104

بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ژمارە 105

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share