سبەینێ ئەنجامی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەواوی وردەكارییەكانی وەرگرتنی دەرچووان لە زانكۆ و پەیمانگەكان و ژمارەی پێشكەشكاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیاجیاكان ڕادەگەیەنرێت و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانیش دەرچووان دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕێی نووسراوی خەرجکردنی مووچەین

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتە بۆ رادەستکردنی داهاتی نانەوتی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە ناوچەی سەوز خستەخوارەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە بەغداد لە ڕێگەی سیستمی ئاسمانی (C-RAM)ەوە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستنه‌خواره‌وه‌. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی…
زیاتر ببینە

فەرمانبەرێک لەکاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

فەرمانبەرێکی چاککردنەوە لەکاتی چاککردنەوەی گرفتێکی کارەبادا، بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا. وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، فەرمانبەرێکی چاککردنەوەی…
Total
0
Share