سكرتێری ناتۆ: ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا سەربكەوێت دۆخەكە مەترسیدار دەبێت

سكرتێری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا سەربكەوێت دۆخەكە مەترسیدار دەبێت و جەختیشدەكاتەوە ئامانجی سەرەكیمان ئەوەیە خاكی ناتۆ نەكەوێتە ژێر هێرشەكانی ڕوسیاوە.

یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، ئەگەر ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا سەربكەوێت دۆخەكە مەترسیدار دەبێت و هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دوژمنكارییە ئێمە بەردەوام هاوكاری پێشكەشی ئۆكرانیا دەكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەموو هەوڵێكی ئێمە بۆ ئەوەیە خاكی ناتۆ نەكەوێتە ژێر هێرشەكانی ڕوسیاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share