پارێزگارێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕزگاریبوو

ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگارێك لە ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ ڕزگاریبوو و ڕووداوەكە جگە لە برینداربوون، زیانی گیانیی لێنەكەوتەوە.

لە كاتی گەڕانەوەی عەلی وەعد عەلاوی پارێزگاری بابل بۆ شاری حلـلە، كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ناوبراو تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

وەك لە وێنەكاندا دیارە، یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگار لەسەر ڕێگای قەزای مەحاویل لە سنووری پارێزگای بابل، لەگەڵ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكدا دووچاری پێكدادانی توند بووە.

بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەكەدا تەنها چەند كەسێك بە سووكی برینداربوون و سەرباری سەختیی ڕووداوەكە، پارێزگاری بابل ڕزگاریبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دادوەری پێداچوونەوەی بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن تەواوکرد

دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، پێداچوونەوەیان بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوکردووە. ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بڵاویکردەوە، لەلایەن…
Total
0
Share