ژنێک بە بلۆک مێردەکەی کوشت

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای دیوانیە بڵاویکردەوە، ژنێک بە بلۆک مێردەکەی کوشتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، هەواڵیان پێدراوە بە کوشتنی هاوڵاتییەکی تەمەن 35 ساڵە لە ناحیەی ئەلشامیە، دوای بەدواداچوونیان توانیویانە وردەکاریی تاوانەکە ئاشکرابکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، خێزانی کوژراوەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریانکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا ژنەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.

لەبارەی چۆنێتیی ئەنجامدانی تاوانەکەوە ڕایگەیاندووە، کە سوودی لە نوستنی هاوسەرەکەی وەرگرتووە و سەرەتا سێ چەقۆی لێداوە بەڵام نەمردووە، دواتر بە بلۆک کوشتوویەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: یەدەگی ئاو لە ئاستێکی باشدایە و دۆخەکە ئەرێنییە بۆ هاوینی ئەمساڵ

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق زیادبوونی یەدەگی ئاوی راگەیاند و دووپاتیکردەوە، دۆخەکە ئەرێنییە سەبارەت بە وەرزی هاوینی داهاتوو. عەلی…
Total
0
Share