وەزارەتی کشتوکاڵ حەوت هەزار تۆن بنەتۆو بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکات

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لە 15ی ئەم مانگەوە تا سەرەتای مانگی داهاتوو بنەتۆوی گەنم لە جۆری زۆر باش بەسەر جوتیارانی هەرێمدا دابەشدەکرێت.

ڕێژین سدیق بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆ ئەمساڵ وەزارەتی کشتوکاڵ حەوت هەزار تۆن بنەتۆوی گەنمی بە نرخی داشکێندراو بۆ جوتیارانی هەرێم ئامادەکردووە”.

ڕوونیشیکردەوە، “گەنمەکە لە جۆری پلەیەکە، بەڵام تائێستا نازاندرێت بە چ نرخێک بە جوتیاران دەدرێت، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تا سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت”.

رێژین سدیق وتیشی، “لەو بڕە گەنمە بنەتۆوە ئامادەکراوە، هەزار و800 تۆنی بۆ پارێزگای هەولێر، هەزار و 800 تۆنی بۆ پارێزگای دهۆک، هەزار و 200 تۆن و ئەوی دیکەش بۆ پارێزگای سلێمانی و دهۆکە”.

 

بابەتی پێشتر

منداڵێک لە کاتی گەڕانەوە لە قوتابخانە لە پاسێک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بانکێکی لوبنانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share