وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندیی خوێندكاران بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاریدا بە زیادكردنی وانەی پەڕینەوە (عبور) بۆ دوو وانە لە سیستمی ساڵانە و چوار وانە لە سیستمی وەرزی تەنها بۆ ئەو قۆناغانەی كە سیستمی خوێندنی تیادا دەگۆڕدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە
ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بە سەرپەرشتیی خالید شوانی وەزیری خوێندنی باڵا بە وەكالەت بەڕێوەچووە و لەبارەی زیادكردنی وانەی پەرینەوە (عبور)ەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بە زیادكردنی وانەی پەڕینەوە (عبور) بۆ دوو وانە لە سیستمی ساڵانە و چوار وانە لە سیستمی وەرزی، تەنها لەو قۆناغانەی كە سیستمی خوێندن تیایدا دەگۆڕدرێت بۆ شێوازی بۆڵۆنیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لە دیداری جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان…
Total
0
Share