لەدوای کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکان، بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە پردی “دوو نهۆم”ی بەغداد کرایەوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکان زۆرینەی ئەو ڕێگا و پردانەی شاری بەغدادیان کردەوە، کە دەچنەوە سەر ناوچەی سەوز بە تایبەت پردی دوو نهۆمی ناوەڕاستی شارەکە.
هاوکات هەر ئەم بەیانییە، بەربەستە کۆنکرێتییەکانی شەقامی قادسییە لە مەیدانی نسور بۆ کۆمەڵگای وەزارەتەکان لابران.
دوێنێ شەممە، لە ساڵڕۆژی خۆپیشاندانەکانی تشرین، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی شاری بەغدادی گرتەوە.
بەپێی ئامارەکان، لە خۆپیشاندانەکاندا نزیکەی 40 کەس لە هێزە ئەمنییەکان و 64 خۆپیشاندەر برینداربوون.