دەركردنی دراوی نوێی 20 هەزار دیناری هەڵاوسان دروستدەكات؟
دارایی عێراق هۆشداریدەدات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بانكی ناوەندیی عێراق دراوی 20 هەزار دیناری بەبێ پلان و لێكۆڵینەوە بخاتە بازاڕەكانەوە ئەوا هەڵاوسانی ئابوری دروستدەبێت، بەڵام چەند هەنگاوێك هەن بگیرێنەبەر كاریگەری لەسەر دۆخی ئابوریی عێراق نابێت و هەڵاوسان ڕوونادات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردەوە، كە بە نیازن دراوی 20 هەزار دیناری چاپبكەن و بڕیارە لە داهاتوودا بخرێتە بازاڕەوە.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بابەتی دەركردنی دراوی 20 هەزار دیناری بۆ بازاڕەكان پێویستی بە لێكۆڵینەوە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هەیە و دەبێت ڕوونبكرێتەوە كە ئاخۆ كەی ئەو دراوە چاپدەكرێت و دەخرێتە بازاڕەكانەوە؟

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر لەبەرامبەر (تەلەف) لەناوبردنی ئەو دراوانە بێت كە ناتوانرێت بەكاربهێندرێت ئاساییە و دەتوانرێت كاری لەسەر بكرێت، بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆ بە یەكجاربێت بە دڵنیاییەوە هەڵاوسان دروستدەكات.

بە بڕوای ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، هەڵاوسان كاتێك ڕوودەدات كە دراوێكی نوێ بخرێتە بازاڕەوە زیاتر بێت لەو پارەیەی لە بازاڕدا هەن و مامەڵەیان پێوەدەكرێـت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: سێ كەسمان دەستگیركرد كە باڵندەی گرانبەهایان دزیوە

بابەتی دواتر

لە بارەی هێرشەكانی ئێرانەوە وەزیری دەرەوە بانگێشتی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share