ڤاتیكان هۆشداری لە هەڵایسانی جەنگی ئەتۆمیی جیهانی دەدات

سەرۆكی حكومەتی ڤاتیكان هۆشداریدەدات لە هەڵایسانی جەنگی ئەتۆمی لە جیهاندا بەهۆی ناكۆكییەكانی پەیوەست بە ئۆكرانیاوە.

پیترۆ بارۆلین سەرۆكی حكومەتی ڤاتیكان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی داماڵینی چەكی ئەتۆمییەوە ڕایگەیاند، تا ئەوكاتەی چەكی ئەتۆم بوونی هەبێت، ناتوانین ئەگەری بەكارهێنانی بەدووربزانین، كە هەڕەشەیە بۆسەر بوونی مرۆڤایەتی.

بەپێی وتەی ئەو، ناكۆكییەكان لە ئۆكرانیا “هەڕەشەی مەترسیداری لەبارەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمییەوە زیادكردووە”، ئەمەش نیشانەیە بۆ “ئاستی نزیكیی جیهان لە جەنگی ئەتۆمییەوە”.

لەكاتێكی پێشتریشدا پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان ڕایگەیاند، بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی سەربازی بە تاوانی دژ بە كەرامەتی مرۆڤ و “هەر ئایندەیەكی چاوەڕوانكراو”ی مرۆڤایەتی دادەنرێت.

پاپا خاوەندارێتیكردنی چەكی ئەتۆمی بە كارێكی نائەخلاقی ناوبرد و داوای وازهێنان لەو جۆرە چەكانەی كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
زیاتر ببینە

وێنەی مانگە دەستكردەكان “فێڵێكی ڕوسیا” لەسەر سنووری ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، وێنەی مانگە دەستكردەكان دووپاتیدەكاتەوە ڕوسیا هێزەكانی لەسەر سنووری ئۆكرانیا نەكشاندووەتەوە. ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی…
Total
0
Share