وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پاسی خوێندکارانەوە ڕێنمایی نوێ بڵاودەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی پێویست لەبارەی ئەو پاسانەوە بڵاودەکاتەوە کە هاتوچۆ بە خوێندکاران دەکەن.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” دایکان و باوکان ئازادن لەوەی بڕیاربدەن منداڵەکانیان چۆن هاتووچۆی خوێندنگەکەی دەکات، بە پاس بێت یان تاکسی، یان بە هەر شێوەیەک خۆیان پێیان باشە، ئەوەی ئێمە لەسەرمانە وەک وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی تایبەت دەردەکەین بەو شۆفێرانەی هاتووچۆ بە خوێندکاران دەکەن”.

باسیلەوەشکرد، “پێویستە ئەو شۆفێرانەی هاتووچۆ بە خوێندکاران دەکەن ناسراوبن لەلایەن کارگێڕی خوێندنگەکانەوە، زانیاری تەواویان لەبارەیەوە هەبێت، مۆڵەتی شۆفێریان هەبێت، وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ئەوانیش ڕێنمایی خۆییان هەیە لەوبارەیەوە”.

وتیشی، “پێویستە لەسەر خوێندنگەکان ڕۆژانە لەکاری دابەزین و سەرکەوتنی خوێندکاران لە پاسەکان چاودێریان بکەن”

ئاشکراشیکرد، ” بۆ ئەمساڵی خوێندن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێنمایی پێویست بە ووردەکارییەوە لەوبارەیەوە بڵاودەکەینەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ رێوشوێن بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی سووری دانیشتووی هەرێم رادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی تایبەت بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی سووری دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەگیرێتەبەر. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو ئەفسەرەی دەستگیركرد كە “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە” ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ ئەنجامدا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو ئەفسەرەی ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ لەنێو دادگای سلێمانی دا “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە”ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ…
Total
0
Share