بە بەرچاوی ژمارەیەک مەلەوانەوە، قرش ژنێک دەڕفێنێت

لەیەکێک لەکەناراوانەکانی باشووری ئەفریقا، ماسییەکی قرش پەلاماری ژنێک دەدات و دەیڕفێنێت و دوای ماوەیەکیش تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.

بەپێی پێگەی دەیلی مەیڵ، ژنێکی تەمەن 39  ساڵ، لەکاتی مەلەکردن لە کەناراوەکانی باشووری ئەفریقا لەگەڵ ژمارەیەک مەلەوان و گەشتیاری دیکەدا، ماسییەکی قرشی گەورەی سپی پەلاماری داوە و دووریخستووەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک، تەرمی ژنەکە لە دووری 50 پێ لەو شوێنەی قرشەکە پەلاماریداوە لەلایەن  تیمەکانی پەیمانگەی نیشتیمانی فریاکەوتنی دەریاییەوە دۆزراوەتەوە.

هاوکات لەلایەن  تیمەکانی پۆلیسی کەناراوەکان و خۆبەخشانی ناوچەکەوە کەناراوەکانی بلیتینبرگ، بەڕووی گەشتیاراندا داخرا.

ماسی قرشی سپی. درێژییەکەی 20 پێ دەبێت،  کێشی دوو تۆنە و ژمارەی ددانە تیژەکانی دەگاتە300  ددان.

لەماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا لە کەناراوەکانی باشووری ئەفریقا  37  کەس بەهۆی پەلاماردانی ئەم جۆرە قرشەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share