سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ساڵی داهاتوو هیچ كێشەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دروستنابێت و جەختیشدەكاتەوە یاسای ئاسایشی خۆراك شوێنی یاسای بودجە ناگرێتەوە.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ساڵی 2021 كە یاسای بودجە پەسەندكرا و بە پێی یاسای كارگێڕیی دارایی دەوڵەت ئەگەر بودجە بۆ ساڵی دواتر پەسەندنەكرا كار بە یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی ڕابردوو دەكریت، بۆیە ئەمساڵ كار بەو بڕگەیە دەكرێت و مووچە و خەرجییەكان لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت.
ئاشكرایكرد، ساڵی داهاتووش بودجە پەسەند نەكرێت هیچ كێشەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستنابێت بە یاسای كارگێڕیی دارایی دەوڵەت كاردەكرێت و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو كاروبارە داراییەكان ڕایدەكرێن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یاسای ئاسایشی خۆراك كە پەسەند كرا و خرایە بەرنامەی كارەوە بەهیچ شێوەیەك بۆ ئەوە نەبووە شوێنی یاسای بودجە بگرێتەوە و ئەو 25 ملیار دینارەی تەرخانكرا بە بێ هیچ چاودێرییەك تێپەڕێندرا و تەنها ئامانج لە پەسەندكردنی ئەو یاسایە هێوركردنەوەی شەقامی عێراق بووە.