هۆکاری ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکە ئاشکراکرا

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری خوێندنگەیەک بەردەوامە، ئەوەی تائێستا دەرکەوتبێت ، بەهۆی لەفەی مریشکەوە بووە.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەدوای ئەوەی 100 خوێندکاری خوێندنگەیەک بەهۆی سکچوون و ڕشانەوەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بە تایبەت هاتنە سەر خەت، ئێمەش لای خۆمانەوە چووینە خوێندنگەکە و پشکنینمان بۆ ئەو خواردنانە کرد کە بە منداڵەکانی فرۆشتووە”.

وتیشی ،”بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، فرۆشگاکە داخراوە، ئەوەی تائێستا ڕوونبووەتەوە بەهۆی لەفەی مریشکەکەیەوە بووە، لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن، پشکنین بۆ ئاوی تانکی خوێندنگەکەش کراوە”.

باسی لەوەشکرد، “ئەم دۆسیەیە گەورەیە، 100 منداڵ بەیەکەوە نەخۆش کەوتوون، ئەم بابەتە مافی گشتی تێدایە، گەر ساغبێتەوە بەسەر خاوەنی فرۆشگاکە یان هەر کەسێکدا بەتوندترین شێوە سزادەدرێت”.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاشکراشیکرد،” لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، لیستێک خواردن بۆ خوێندنگەکان دیاریکراوە، لەو کاتانەی ئێمە سەردانیان دەکەین خواردنەکانیان وەک لیستەکە نەبوو ، سزایان دەدەین و فرۆشگاکە دادەخەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای به‌رده‌وامى داخستنی یانه‌ی شه‌وانه‌ و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی له‌شفرۆشی ده‌كات و ده‌ڵێت، “پێویسته‌…
زیاتر ببینە

سەمیر هەورامی: كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی- سلێمانی نەخشەڕێگای چارەسەركردنی گرفتە ئابورییەكان دیاریدەكات

بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و بەسەرپەرشتیی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی-سلێمانی بەڕێوەدەچێت.…
Total
0
Share