كۆچی گەورەكان لە بەرشلۆنە دەستپێدەكات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە كار بۆ ئەوە دەكات لە وەرزی نوێدا هەرسێ یاریزان بۆسكێتس و پیكێ و ئالبا بفرۆشێت.

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكانی بەرشلۆنە گفتوگۆكانی لەگەڵ هەرسێ یاریزانەكە دەستپێكردووە تا لە وەرزی نوێوە بڕۆن.

ئەلیمانی پێی ڕاگەیاندون كە چاڤی ڕاهێنەر سود لە تواناكانیان نابینیێت لە وەرزی نوێدا و سەردەمی ئەوان بەرەو كۆتایی هاتن دەچێت.

پێشبینی دەكرێت بۆسكێتس بەرەو ئەمریكا هەنگاو بنێت و پیكێش واز لە یاریكردن بهێنێت، ئالباش بگەڕێتەوە بۆ ڤالێنسیا.

لەم وەرزەدا چاڤی لە چەندین یاریدا هەرسێ ئەستێرە گەورەكەی بەرشلۆنە بۆسكێتس و پیكێ و ئالبای لەسەر كورسی یەدەگ داناوەو یەك خولەك یاریی پێنەكردوون.

دواین یارییش ئەوەی ئیلچی بوو كە بەرشلۆنە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share