تۆمەتباری بكوژی گەنجەكەی كەركوك دەستگیركرا

دوای ئەوەی دوێنێ گەنجێك لە بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بە كوژراوی دۆزرایەوە، پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنی بكوژەكەی ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لە کەیسی کوشتنی گەنجێک لە بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی لەنێو ئۆتۆمبێلێکی تاکسیدا، پاش دەستکەوتنی زانیاری ورد، درەنگانی شەوی ڕابردوو تۆمەتبار بە كوشتنی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.

ئەوەشی وت، ئەمڕۆ وردەكارییەكەی بۆ میدیاكان و ڕای گشتی دەخەنەڕوو.

دوێنێ شایەتحاڵێك لە شوێنی ڕووداوەكەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئۆتۆمبێلێكی تاكسی لە بەشێكی شەقامەكەی بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی ڕاوەستابوو و نەدەجووڵا، هێزەكانی پۆلیس ویستیان قسە لەگەڵ شۆفێرەكەدا بكەن، بەڵام دەركەوت شۆفێرەكە كوژراوە”.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكە، شۆفێرەكە پێدەچوو تازە كوژرابێت، “بەڵام لەو شوێنە گوێبیستی هیچ دەنگێکی تەقەكردن نەبووین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رانیە دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 500 کارتۆن خواردنەوەی کحولیی فەلکراو و ساختەکراودا

قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 537 کارتۆن کحولی فەلکراودا گرت کە باڕکۆدەکانیان ساختەکرابوو. لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی…
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەكان: پێویستە دادگای كەرخ ڕێوشوێنەكانی دژ بە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم ڕابگرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەسەر وەزیری نەوت و بەڕێوەبەرێكی سەر بە وەزارەتەكە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پێویستە…
Total
0
Share